جوتیار عادل: بەم نزیکانە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، "بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان دەستپێدەکاتەوە". 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، "بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان دەستپێدەکاتەوە". 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێم لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، "بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێک پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغداد". 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەربارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان باسی لەوەکرد، بەم نزیكانە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.