جارێکی دیکە لە قەزای خەبات شەڕەتەقە روویدا

شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی دیکەدا روویدا و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

هاوکات، ئەو رووداوەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە بنەماڵەی دوێنیوە نییە و دوای هەوڵێکی زۆر پۆلیس رووداوەکەی کۆنترۆڵ کردوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەوەش لەکاتێدایە، دوێنی هەیینی، لە گوندی کەوڕەبەنی ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.