شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی دیکەدا روویدا و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
هاوکات، ئەو رووداوەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە بنەماڵەی دوێنیوە نییە و دوای هەوڵێکی زۆر پۆلیس رووداوەکەی کۆنترۆڵ کردوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەش لەکاتێدایە، دوێنی هەیینی، لە گوندی کەوڕەبەنی ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و پێنج کەسیش بریندار بوون.