تەنیا هەفتەی رابردوو سێ هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ لەهەرێم تۆمارکراوە

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە ماوەی یەک هەفتەدا واتە لە 5ی ئابی 2022 تاوەکو 11ی ئابی 2022، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 89 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە 2158 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و 650 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 281 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

هەروەها 1391 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە 397 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و 347 مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و 288 مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و 56 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 104 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 40 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 105 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 54 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 67 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە 17یان لە پارێزگای هەولێر و 13یان لە پارێزگای سلێمانی و 8یان لە پارێزگای دهۆک و 2یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 5یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 10 ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 5یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 6 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.