بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر(ئەربیل) روونکردنەوەیەکی تایبەت بە بلاوبوونەوەی ڤیدیۆیێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێداچوونەوە بە راستی و دروستی ئەو ڤیدیۆیە دەکات و لێپێچینەوە توند لەگەڵ لایەنی کەم تەرخەم دەکات.
دەقی روونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێر:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کورتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا دەربارەی پاک و خاوێنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری دەست بەجێ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانی پێک هێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوەی کردووە بۆ بەدواداچوون لەم بابەتە و راستی و دروستی ئەم ڤیدیۆیە و وە لێپێچینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی توند بەرامبەر لایەنی کەم تەرخەم.
بۆ هەموو لایەک رووندەکەینەوە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و بەردەوامی دان بەپاک و خاوێنی و سەلامەتی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان لە بنەما سەرەتاییەکانی کارکردنی نەخۆشخانەکان دەبێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر