تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تەندروستی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون گەیشتە 125 کەس.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغداد گەیشتە 125 کەس کە 100ـیان خەڵکی سیڤیلن و 25ـیشیان سەربازین.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە نەخۆشخانەکان و یەکە تەندروستییەکان لەئێستادا کراوەن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەرییان پێدراوە.  

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی فراوانیان دەستپێکرد و لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن، دواجار خۆپیشاندەران چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەوێ ماونەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری موقتەدا سەدرن.