تەندروستی سلێمانی: یەکێک لەو ژنانەی شەوی رابردوو سوتا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکێک لەو ژنانەی شەوی رابردوو لەگەڵ ژنێکی دیکەدا سوتا و گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی،کۆچی دوایی کرد.

ئەو ژنەی بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە ناوی پەیمان فایەقە و تەمەنی 25 ساڵ بووە و دایکی سێ منداڵ بوە.

شەوی رابردو سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند؛ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دو ژن سوتان کە ئەو دوو ژنە ویستبوویان ئاوبکەنە موبەریدەوە، بەڵام بەنزین دەرچووە و گڕی گرتوە و سوتان.