تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا روو لە زیادبوونە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە ئەوروپا شەپۆڵێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ماوەی یەک مانگدا لە 10ـی تەمموز تا 6ـی ئاب، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 80٪ بەرزبووەتەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە نیو ملیۆن حاڵەت تۆمارکراو".

حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و هندستان و ژاپۆن تۆمارکراون.

لە نەخۆشخانەکانی فەرەنسا لە نێوان 31ی تەمموز تا 6ی ئاب حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەفتەیەک پێشتر 31٪ بەرزبووەتەوە و 920 حاڵەت تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، تا ئێستا ژمارەکان لە ئاستی ئاساییدان، ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا هەفتانە چوار هەزار حاڵەت تۆمارکرابوون.