تەقینەوەی چێشتخانەکەی بەغداد بەهۆی دزەی غازەوە روویداوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەی چێشتخانەکەی بەغداد بەهۆی دزەی غازەوە روویداوە

تەقینەوەی چێشتخانەکەی بەغداد بەهۆی دزەی غازەوە روویداوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تەقینەوەی چێشتخانەکەی بەغداد بەهۆی دزەی غازەوە روویداوە
0

لایک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچەی جادرییەی بەغداد رووداوێکت تەقینەوە لە رێستورانتێکی سێ نهۆمیدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار کارگوزار کەوتنە ژێر باڵەخانە رووخاوەکە و دواتریش تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە.

شایەتحاڵێک لەبارەی ساتی روودانی رووداوەکەوە رایگەیاند، “من بە سەتوتە لێرە کاردەکەم نزیک لە چێشتخانەکە ھەر ئەوەندەمانزانی دەنگێکی گەورە ھات و چێشتخانەکە لەگەڵ زەوی یەکبوو من سەتوتەم کوژاندەوە و رامکرد، بینیم یەکێکیان پارچە دیوارێکی بەسەر کەوتبوو و ھەناوی دەرھاتبوو و ھاواری دەکرد دەستم لێدەبێتەوە”.

یەکێکی دیکەی ئاگادار لە رووداوەکە وتی، “چێشتخانەکە کاری نەدەکرد لەناکاو دەبەی غازی یان سیستمی غاز تیایدا تەقییەوە و بووە ھۆی وێرانکردنی چێشتخانەکە و خاوەن چێشتخانەکەش وێرانبوو لەگەڵی یەکێک لە خاوەن چێشتخانەکە ھێندە نیگەرانبوو باری تەندروستی تێکچوو بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانەی ئیبن زاید”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی، تەنیا ئەمساڵ حەوت رووداوی تەقینەوە بەھۆی غازەوە لە بەغداد روویانداوە و شەش کەس بەوھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.