تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە دهۆک 12 برینداری لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە دهۆک 12 برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە دهۆک 12 برینداری لێکەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە دهۆک 12 برینداری لێکەوتەوە
0

لایک

تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ پارێزگای دهۆک دوای گڕگرتنی ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 12 كه‌س برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای دهۆک- فایدە به‌هۆكارێكی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا 12 كەس برینداربوون، دوای رووداوەکەش تیمەكانی بەرگریی شارستانیی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

هاوکات، سه‌رجه‌م برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆک كراون.