تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نەینەوا 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نەینەوا 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نەینەوا 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە

بۆمبە چێندراوەکە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نەینەوا 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە قەزای تلەعفەر سەربە پارێزگای نەینەوا 3 کەس بوونە قوربانی کە سەربازێکی عێراقیان تیادایە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە قوزای تلەعفەر لە سنووری پارێزگای نەینەوا، سەربازێکی عێراقی لە فیرقەی 15 کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان کارمەندی کۆمپانیای گەڕان و دۆزینەوەی نەوتە سەربە فیرقەی بوومەلەرزەزانییە.

جێی باسە، بۆمبە چێندراوەکە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بووە و لە گوندی ساڵحییەی سەربە قەزای تلەعفەر تەقیوەتەوە.