تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆ روویدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆ روویدا

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆ روویدا

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لەیەکێک لە کارگەکانى ئاسن لە ناوچەى تانجەرۆ، لە سلێمانی روویدا و ژمارەیەک قوربانى لێکەوتۆتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە تانجەرۆ روویدا
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لەیەکێک لە کارگەکانى ئاسن لە ناوچەى تانجەرۆ، لە سلێمانی روویدا و ژمارەیەک قوربانى لێکەوتۆتەوە.

بەپێى زانیارییەکان تەقینەوەکە لە کورەى تواندنەوەى ئاسن لەیەکێک لە کارگەکانى ئاسن روویداوە، بەهۆیەوە (13) کەس برینداربوون و سەرچاوە نافەرمییەکانیش باس لەوە دەکەن گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکە هەیە.

شایەنی باسە، تا کاتژمێر چوار، (13) بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى شار، کە یەکێکیان قاچى لەدەستداوە و یەکێکیان چاوى لە دەستداوە و برینى سێ لە بریندارەکانیش سەختە.

لاى خۆیەوە تەندروستى سلێمانى، زانیارییەکانى پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، (13) کارمەندى کارگەى ئاسنەکەى تانجەڕۆ، بەهۆى برینداربونى تەقینەوەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

وتیشى،” یەکێک لە بریندارەکان قاچى پەڕیوە و دوو کەسیشیان سوتاون”.