تەقینەوەیەک لە مەخموور کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەیەک لە مەخموور کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە مەخموور کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی لێکەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
تەقینەوەیەک لە مەخموور کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی لێکەوتەوە
0

لایک

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، پێنج سەرباز کوژران و برینداربوون.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە کە لە قەزای مەخموور باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆمبێلێکی سەربازیی سەربە فیرقەی ١٤ی سوپادا تەقییوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو سەرباز کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون.