تەقینەوە لە رێستورانتێکی شاری سلێمانی 5 برینداری لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوە لە رێستورانتێکی شاری سلێمانی 5 برینداری لێدەکەوێتەوە

تەقینەوە لە رێستورانتێکی شاری سلێمانی 5 برینداری لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەیەک لە ریستۆرانتی کەستانەی شاری سلێمانیدا روویداوە، تەقینەوەکە بەهۆی سیستمی غازەوە بووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تەقینەوە لە رێستورانتێکی شاری سلێمانی 5 برینداری لێدەکەوێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ، یەکشەممە تەقینەوەیەک لە ریستۆرانتی کەستانەی شاری سلێمانیدا روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی سیستمی غازەوە بووە و تا ئێستا پێنج کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای کردنەوەی کافتریاکەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ریستۆرانتەکە گرفتی سیستمی غازیان هەبووە، پاشان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر داوایان لەو کەسانە کردووە کە لە ریستۆرانتەکەدا بوون شوێنەکە جێبهێڵن و خۆیان هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەیان داوە.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەکەوە دوو کارمەندی ریستۆرانتەکە برینداربوون و بەشێکی جەستەیان سووتاوە و سێ کارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانیش تووشی هەناسەتەنگی بوون.