کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گردی عەلی ناجی لە سلێمانی بۆمبێکی دەستی بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک گرد عەلی ناجی لە سلێمانی بۆمبێکی دەستی بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا تەقییەوە. بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
جێی باسە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقیوەتەوە لە جۆری تۆیۆتا فۆرچنەرە و لە نزیک شوێنی رووداوەکە بارەگایەکی ئەمنی هەیە.
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێگریش لە هاووڵاتییان و رۆژنامەوانان دەکرێت نزیکببنەوە لە شوێنەکە.