تەقینەوەیەک لە بەغداد 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینەوەیەک لە بەغداد 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەیەک لە بەغداد 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تەقینەوەیەک لە بەغداد 3 قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

لەمیانی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە ماڵێکدا لە رۆژھەڵاتی بەغداد، سێ کەس بوونە قوربانی.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە مالێکدا لە ناوچەی سەدر رۆژھەڵاتی بەغداد روویداوە.

ئەوەش هاتووە، دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکە، دەرکەوتووە کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی یاریکردن بووە بە نارنجۆکێک.

هاوکات، لەئەنجامی تەقینەوەکەدا، دوو کەس کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.