سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، بۆمبێكی چێنراو له باكووری شاری به‌غداد ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای بەغداد بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو کە ده‌ستكردنی ناوخۆ بووه، له نزیک فرۆشگایه‌کی بازرگانی له شارۆچكه‌ی تارمییه له باكووری به‌غدادی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه.
جێی باسە، لە ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی برینداربوون و به مه‌به‌ستی وەگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.