تەرمی کچێکی ١٧ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی کچێکی ١٧ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
تەرمی کچێکی ١٧ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە
0

لایک

به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له‌ نزیك گوندی ئامیان له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه‌ و پۆلیسیش ده‌ڵێت، دیار نییه‌ كوژراوه‌ یان خۆی كوشتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌ میدیاکانی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له‌ نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش وتیشی، كچه‌كه‌ خه‌ڵكی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه‌ و گولـلـه‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه‌، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت خۆی كوشتووه‌ یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراوه، چونكه‌ (ده‌مانچه‌یه‌ك) له‌ نزیك ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌‌.