تەرمی چوار کەسی سەربە یەک خێزان لە کەربەلا دۆزرایەوە

کوژراوەکان پێکهاتوون لە دایکێک و 3 منداڵی ە سەربە یەک خێزانن

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، تەرمی چوار ئەندامی خێزانێک لەناو ماڵەکەی خۆیان بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاشکرای کرد، "هێزە ئەمنییەکان تەرمی دایکێک و 3 لە منداڵەکانی لە ماڵەکەی خۆیان لە قەزای حوسێنیەی سەربە پارێزگای کەربەلا دۆزیوەتەوە".

ئەوەش هاتووە، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری کوژرانی ئەو چوار کەسە چییە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

جێی باسە، تەرمەکان گوازراونەتەوە پزیشکی دادی پارێزگای کەربەلا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.