تەرمی منداڵە ونبووەکەی هەولێر دۆزرایەوە
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) راگه‌یاند، ئه‌و ته‌رمه‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان دۆزرایه‌وه، ته‌رمی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د، منداڵه ونبووه‌كه‌ی هه‌ولێره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی شوباتی 2023، دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به میدیاکانی راگەیاند، ئه‌و ته‌رمه‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌رمی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د، منداڵه ونبووه‌كه‌ی هه‌ولێره.
ته‌رمی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان له‌نێو چاڵێكدا دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت. دواتر ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا، باوكی ئه‌یوب ته‌رمه‌كه‌ی بینیوه و زانیویه‌تی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یه‌تی.
رۆژی سێشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2023، ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا، باوكی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د، ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ولێر كه ماوه‌ی دوو هه‌فته بوو بێسه‌روشوێن بوو، چیرۆكی له‌ماڵ ده‌رچوونی ئه‌یوبی كوڕی گێڕایه‌وه كاتێک كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2023 به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چووه‌ته ده‌ره‌وه و روونیكرده‌وه، هه‌میشه بۆ یاریكردن ده‌چووه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌مشێوه‌یه ونببێت.
وتیشی، كاتێک بووه ده‌مه‌و ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه كه ئه‌یوب هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌موو دراوسێ و خزم و كه‌سه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ سۆراغێكی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بۆیه دواتر هانای بۆ پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی بردووه و ئه‌وانیش هه‌رزوو به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یه‌وه هاتوون و له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌یوبی 13 ساڵان به‌رده‌وامبوو و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نێو چاڵێكدا له سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان دۆزراوه‌ته‌وه.