بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی 14 کەسی تەقینەوەکەی سلێمانی لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەرەو مزگەوت بەڕێکران.
تەرمی 14 هاونیشتمانیی رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بە ئەمبوڵانس و بەیەکەوە بەرەو مزگەوتی بابەشێخی سیرێ بەڕێکران و لەوێ دوای ئەوەی نوێژ لەسەر تەرمەکانیان دەکرێت، بەرەو گۆڕستانی کەڵەکن بەڕێدەکرێن.
شەوی پێنجشەممە، 17-11-2022، لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تەقینەوەکە بەهۆی غازی LPG بووە.
لەو تەقینەوەیەدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەیش بریندار بوون کە زۆرینەی قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون.