تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکییەوە فڕێدرابووە ناو زێی گەورە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکییەوە فڕێدرابووە ناو زێی گەورە

تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکییەوە فڕێدرابووە ناو زێی گەورە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکییەوە فڕێدرابووە ناو زێی گەورە
0

لایک

تەرمی ئەو کوڕە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکییەوە کوژرا و تەرمەکەی فڕێدرایە نێو زێی گەورە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، لە رۆژی رووداوەکەوە تیمەکانیان بە دوای تەرمەکەیدا گەڕاون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30-05-2022، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاونیشتیمانی ‘سوفیان سلێمان’، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر لە زێی گەورە دۆزرایەوە.

رۆژی هەینی 27-05-2022، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە قەزای خەبات باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشتووە و تەرمەکەشی فڕێداوەتە ناو زێی گەورە، لەبارەی هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی بە پۆلیسی هەولێری وتبوو، ئەو “کەسێکی خراپ بووە” و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووە.

رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 26-05-2022 ئەنجامدراوە و پۆلیس بە کەمتر لە 24 کاتژمێر تاوانەکەی ئاشکراکرد و تۆمەتباریش رادەستی دادگە کرا.