زانایانی زانکۆی زیوریخ رایگەیاند، 4.5 ملیار ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەنجامی بەریەککەوتنی زەوی لەگەڵ هەسارەی تیا، مانگ دروست بووە و پێشتر بەشێک بووە لە زەوی.
تیۆرییەکی بەناوبانگی زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان سەلمێندرا، لەوبارەیەوە زانایان لە زانکۆی ئی تی ئێچ زیوریخ ئاماژەیان بەوەکردووە کە تیۆری بەریەککەوتنی هەسارەی تیا و دروستبوونی مانگ لە کڕۆکی زەوی پشتڕاستکراوەتەوە و ئاماژەیان بەوەداوە کە گازی هێلیوم و نیۆن کە لە مانگ دەرچووە هەمان ئەو گازانەن کە لە باهۆزەکانی خۆر دەردەچن.
لەتاقیگەکاندا ئەوە سەلمێندراوە کە کڕۆکی گازی نیۆن و کڕۆکەکانی گازی نیۆن لە نێو ناخی زەوی لەرووی رووکەشەوە زۆر لەیەکتر نزیکن.
بەو پێیەش لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە مانگ ئەو گازانەی لە زەوی وەرگرتووە و ملیاران ساڵ بەر لە ئێستا زەوی و مانگ یەکبوونە.