تیرۆریستێک لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیر دەکرێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی خورماتوو لە خاڵێکی پشکنینی باشووری دەروازەی قەزای خورماتوو سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.

ئەوەش هاتووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، پێشتر بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.