تۆمەتبارێک لە هەولێر بە چەک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و دەستگیردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تۆمەتبارێک لە هەولێر بە چەک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و دەستگیردەکرێت

تۆمەتبارێک لە هەولێر بە چەک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و دەستگیردەکرێت

شوبات 20, 2023 13:03
تۆمەتبارێک لە هەولێر بە چەک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و دەستگیردەکرێت
0

لایک

پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، شەوی رابردوو خاوەن هۆتێلێکیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بەشەڕ هاتووە و دەستیشکاندووە، دواتریش بە چەک رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، “دوای ئەوەی ئەمشەو رابردوو رێکەوتی (19-02-2023) بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە بەردەم هۆتێلێک لە شەقامی هەولێر – کەرکوک ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە شەڕ و دەماقاڵێ لە نێوان خاوەنی هۆتێلەکە و خاوەنی مارکێتێکی ژێر هۆتێلەکە دروست بووە و لە ئەنجامدا خاوەنی هۆتێلەکە بە ناوی (ا. م. ق) دەستی خاوەنی مارکێتەکەی بە ناوی (ا. خ. ا) شکاندووە”.

ئەوەش هاتووە، “لە کاتی گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، خاوەنی هۆتێلەکە بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا و رەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیسکان کرا تا رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر”.

En az 10 karakter gerekli