تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ماددەی هۆشبەری لەناو کەلوپەلی ئایینیدا شاردبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ماددەی هۆشبەری لەناو کەلوپەلی ئایینیدا شاردبووەوە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ماددەی هۆشبەری لەناو کەلوپەلی ئایینیدا شاردبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ماددەی هۆشبەری لەناو کەلوپەلی ئایینیدا شاردبووەوە
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردووەتەوە كە دوا بەدوای چوون و چاودێریەكی وورد ئەمڕۆ 12-04-2022، لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ( 8 ) هەشت كارتۆن كە چەند كەلوپەلێكی دیاری ئایینی تیادابوو.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوەشی روونکردووەتەوە كە كارتۆنەكان بەشێوەیەكی زۆر تۆكمە ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵی تواوەی لەناودا حەشاردابوو لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( أ ـ ح ـ ا ) كە بەنیازبوو لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە لەژێر سێبەری ئایینی ئیسلام رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەمەشداوە كە تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.