تۆمەتبارێک بە 300 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ساختەکردنی دراوی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا راگەیاند، كه‌ 300 هەزار دۆلاری پێبووه‌.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، "مەفرەزەکانمان لە رۆژئاوای نەینەوا، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەر، توانیویانە کەسێکی تۆمەتبار دەستگیربکەن کە كاری ساختەكردنی پارە دەکات و هه‌وڵیداوه‌ له‌ناو بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا دەست بەسەر بڕی 300 هەزار دۆلاردا گیراوه‌، کە هەوڵیداوە له‌ بازاڕە ناوخۆییەکاندا بە هاووڵاتیانی بفرۆشێت.