تۆمەتبارانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد، سزای زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرکرا
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه
دادگای عێراقیی، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ک مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد كردبوو. به هۆی هێرشه‌كه‌وه دوو فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری سزادانه، كه په‌یوه‌ست بێت به‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
رۆژی 28ـی كانوونی دووه‌م 2022، ژماره‌یه‌ک مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد كران و مووشه‌كه‌كان به‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتن، ته‌نیا زیانی ماددیان لێكه‌وته‌وه.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، ئه‌مڕۆ سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه.