تویتەر بە 150 ملیۆن دۆلار سزادرا

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە رێککەوتنی لەگەڵ بەکارهێنەرەکانییەوە 150 ملیۆن دۆلار سزادراوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە رێککەوتنی لەگەڵ بەکارهێنەرەکانییەوە 150 ملیۆن دۆلار سزادراوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "BBC"، کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی و وەزارەتی دادی ئەمەریکا باسیان لەوە کرد، دۆکیومێنتەکانی دادگا دەریانخستووە، تویتەر سەرپێچی رێکەوتنێکی کردووە کە لەگەڵ بەکارهێنەرانی هەیبووە.

تویتەر رێکەوتنێکی لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا هەیە، کە تێیدا گرەنتی ئەوە دەدات زانیاری کەسی هاوشێوەی ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی تایبەتی نەداتە ئەو کەس و دەزگایانەی بەمەبەستی بازاڕگەری سوودی لێدەبینن.

لێکۆڵەرانی فیدراڵی دەڵێن تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو یاسایانەی شکاندووە.

بەهۆی تۆمەتبارکردنی تویتەر لەلایەن دامەزراوە دادیەکانەوە، ئەو پلاتفۆڕمە دەبێت 150 ملیۆن دۆلار وەک سزای دارایی بداتە حکومەتی ئەمەریکا.