تونێلی دەربەندیخان دوای چوار رۆژ بەڕووی هاتووچۆدا کرایەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌نجامدانی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تونێله‌كه به‌ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بچووک و بارهه‌ڵگر ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای پاككردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به ده‌مه‌وه‌چوونی رووداوه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی قایمقام و به‌ڕێوه‌بـه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیاردرا كاتژمێر 4:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌دواوه تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه.
ئەوەشهاتووە، هه‌رچه‌نده وابڕیار بوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له سه‌رشاخی به‌رانان و ناوتاق و به‌رده‌كه‌ڕه‌وه هاتووچۆ بكات، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی و ناله‌باری هه‌لومه‌رجی رێگاكان له‌م به‌ره‌جه‌ژنه‌دا راگیرا، هاتووچۆ به‌گشتی بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و بارهه‌ڵگر ده‌خرێته‌وه ناو تونێل.
جێی باسە، رۆژی 28ـی نیسان 2022، قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، له‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوێكی ھاتووچۆ له به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، ئاگرێک له یه‌كێک له ئۆتۆمبێله بارھه‌ڵگره‌كان كه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا ھاووڵاتیه‌ک برینداربوو، شه‌ش ئۆتۆمبێلیش سوتان.