تورکیا: هێرشکردنەسەر هەولێر جێگەی قبوڵکردن نییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تورکیا: هێرشکردنەسەر هەولێر جێگەی قبوڵکردن نییە

تورکیا: هێرشکردنەسەر هەولێر جێگەی قبوڵکردن نییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تورکیا: هێرشکردنەسەر هەولێر جێگەی قبوڵکردن نییە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر(ئەربیل)ـی کرد و رایگەیاند هێرشکردنە سەر هەولێر “جێگەی قبوڵکردن نییە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-03-2022، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، “سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین، کە ئەم بەیانییە 13ـی ئادار بە مووشەکی بالیستی کرایە سەر شاری هەولێر. هەرگیز ئەو جۆرە کردەوانە جێگەی قبوڵکردن نین، کە مەبەست لێی تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیرییە لە عێراقدا”.

ئەوەشهاتووە، “تورکیا بەردەوام لە پاڵ عێراقدا دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا”.

شەوی رابردوو، پاش کاتژمێر 01:00ـی شەو، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراقەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.