کۆی گشتیی ھاوردەکردنی تورکیا لە نەوت و بەرھەمەکانی نەوت بەبەراوورد لەگەڵ مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا سەدا ٣١،١ زیادیکردووە.
دامەزراوەی رێکخستنی بازاڕەکانی وزە “راپۆرتی بازاڕی سێکتەری نەوت”ی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.
بە پێی راپۆرتەکە، نەوتی خاو کە گرنگرترین بەشی کۆی گشتیی ھاوردەکردنی نەوتی تورکیایە سەدا ٤٦،٩ زیادیکردووە و بۆ دوو ملیۆن و ٣٤٥ ھەزار و ٤٨٩ تەن بەرزبووەتەوە.
زۆرترین ھاوردەکردنی نەوتی خاو و بەرھەمەکانی نەوت بە یەک ملیۆن و ٤٣ ھەزار تەن لە عێراقەوە ئەنجمدراوە و لە دوای عێراقەوە رووسیا بە ٨٠٣ ھەزار و ٤٤٧ تەن و کازاخستان بە ٤٨٩ ھەزار و ٤٣ تەن دێت.
ھەناردەکردنی بەرھەمەکانی نەوت بەرێژەی سەدا ٣١ زیادیکردووەھەناردەکردنی سووتەمەنی فڕۆکەوانیی تورکیا لە مانگی شوباتدا سەدا ١٢٨،٤ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٨٨ ھەزار و ٦٥٨ تەن.
ھاوکات ھەناردەکردنی سووتەمەنیی دەریایی لە ھەمان ماوەدا بە رێژەی سەدا ١٦٣،٥ کەمیکردووە و بۆ ١٣٨ ھەزار و ٧٤٦ تەن دابەزیوە.ھاوکات ھەناردەکردنی بەرھەمەکانی دیکەی بازاڕی نەوت سەدا ٣١ زیادیکردووە و بۆ ٨٣١ ھەزار و ٢٥٨ بەرزبووەتەوە.