حکومەتی کازمی پۆستی وەزیری دارایی عێراق بەوەکالەت بە تورکمانێک دەسپێرێت.
هیام کۆپرولو، وەزیری کاروباری پەرلەمان لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پۆستی وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەتی پێدەسپێردێت.
لەمبارەیەوە هیام کۆپرولو رایگەیاند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەچێتە وەزارەتی دارایی و بە فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی پێشووی عێراق لە مانگی ئابی ئەمساڵدا دەستی لەکارکێشایەوە و لەبڕی ئەو ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پۆستەکەی بە وەکالەت وەرگرت.