ترەمپ: لە 15ی تشرینی دووەمدا راگەیەندراوێکی گەورە رادەگەیەنم
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ترەمپ: لە 15ی تشرینی دووەمدا راگەیەندراوێکی گەورە رادەگەیەنم

ترەمپ: لە 15ی تشرینی دووەمدا راگەیەندراوێکی گەورە رادەگەیەنم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ترەمپ: لە 15ی تشرینی دووەمدا راگەیەندراوێکی گەورە رادەگەیەنم
0

لایک

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە لە 15ی تشرینی دووەمدا، “راگەیەندراوێکی گەورە” لە فلۆریدا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی 2024 رادەگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس کە ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی تشرینی دووەم بەرێوەدەچێت، دوایین کۆبوونەوەی جەماوەریی لە ئۆهایۆ ئەنجام دا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە چانسی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسدا بەرزە و وتی: “ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران وەردەگرینەوە. لە کۆتاییشدا لە 2024دا کۆشکی سپی وەردەگرینەوە”.

ترەمپ هەروەها باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس کرد و وتی: “ئەمڕۆ نامەوێت ببمە رێگر لەبەردەم ئەم هەڵبژاردنە جوانەدا. لە 15ی تشرینی دووەمدا لە پالم بیجی فلۆریدا، راگەیەندراوێکی گەورە رادەگەیەنم”.

راگەیاندنی ئەمریکا بڵاویان کردبووەوە کە لە کۆبوونەوە جەماوەریەکەی ئۆهایۆدا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی 2024.