بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا هەشت ملیۆن هاووڵاتیی ئۆکراینی بەهۆی جەنگەوە ئاوارە بوون.
سوپای رووسیا 20 کیلۆمەتر لە سنووری رۆژهەڵاتی شاری میکۆلایڤی ئۆکرایناوە دوورە، کە دەکەوێتە باشووری ئۆکراینا و بەشێکی گەڕەکەکانی بەتەواوی چۆڵکراون.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 15 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە تەواوی ئۆکراینادا پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە و لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن کەسیان ئاوارەن.
بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینییانەش نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 2.2 ملیار دۆلاری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا 61%ی ئەو بڕەی بۆ دابینکراوە.