کەمێک پێش ئێستا، بە نێوەندگیری تورکیا، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا لە پارێزگای ئانتاڵیای وڵاتی تورکیا دەستیپێکرد.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، بە نێوەندگیری مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات.
کۆبوونەوەی وەیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسییە کە بڕیارە لە 11 تاکو 13 ئەم مانگە لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەبچێت.
پێشتر سێ کۆبوونەوەی دیکەی نێوان شاندی رووسیا و ئۆکرانیا، لە ناوچەیێکی سنووری بێلارووس ئەنجامدراوە و دەرەنجامێکی ئەرێنی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە.