وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕی شه‌ش ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، “مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (6) شەش ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخانکرد، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
1- بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی دارایی بۆ دروستکردنی (184) سەد و هەشتا و چوار ژووری نوێی خوێندن (هۆبە) تەواو بووە، لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.
2- بڕی سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی (293) دوو سەد و نەوەد و سێ قوتابخانە، کە رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواو بووە، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.