بە سەرپەرشتی ئەردۆغان، کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد

بە سەرپەرشتی ئەردۆغان، کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بە سەرپەرشتی ئەردۆغان، کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد
0

لایک

کۆبوونەوەی شاندی رووسیا و ئۆکرانیا بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەدوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکێشکرد و باسی لە کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنی رووسیا و ئۆکرانیا کرد و رایگەیاند، “دەتوانم بڵێم ئەو زنجیرە پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ پوتین و زێلێنسکی ئەنجاممانداوە، بە ئاڕاستەی ئەرێنیدا رۆیشتوون”.

ئەردۆغان سەبارەت بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و ھەوڵەکانیان لەوبارەیەوە رایگەیاند، شاندەکانی دانوستاندنی دوو وڵاتەکە رۆژی سێشەممە 29ی ئاداری 2022، لە گەڕێکی دیکەدا لە ئیستانبوڵ کۆدەبنەوە.

بڕیار وایە بەر لە دانوستاندنەکان کە ئەمڕۆ لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە دۆڵمەباخچە بەڕێوەدەچن، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لەگەڵ شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکی کورت ئەنجامبدات. دواتر کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی داخراو دەستپێبکات.