بە تەمەنترین ئێسکە پەیکەری مرۆڤی ئەورووپی دۆزرایەوە: 1.4 ملیۆن ساڵ

لەمیانی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ئیسپانیا ئەنجامداوە، پاشماوەی ئێسکە پەیکەرێک دۆزرایەوە کە وای بۆ دەچن مرۆڤی یەکەمین شارستانییەتی ئەورووپا بووبێت، تەمەنی بۆ زیاتر لە ملیۆنێک ساڵ دەگەڕێتەوە.

لەکاتی هەڵکەندن و لێکۆڵینەوە لەلایەن توێژەران لە شاری بەرگۆس لە وڵاتی ئیسپانیا، کەلەی سەری مرۆڤێک دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ملیۆنێک و 400 هەزار ساڵ، ئەمەش بووە مایەی سەرسوڕمانی زانایانی توێژەر لە بواری ئێسکە پەیکەر.

هاوکات، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئەم کەللەی سەرە خاوەن مێژوویەکی زۆر کۆنە، بەجۆرێک نازناوی بەتەمەنترین ئێسکە پەیکەری تۆمارکراو لە ئەوڕووپای پێبەخشرا.