ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ گۆڕینی ره‌وشی ژیانی گه‌لی عێراق و پێشخستنی بارودۆخی خزمه‌تگوزاریه‌كان، له‌ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه پشتیوانی ته‌واو له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ین”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی وڵات و جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ته‌واو بۆ سه‌رۆکوه‌زیران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كرایه‌وه”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامادەبووان ستایشی “هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تیان كرد له‌ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كه هاووڵاتیان پێویستیان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی وزاری حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری نیشتمانیان به‌رزنرخاند”.
جەختیشیان له‌سه‌ر پێویستی یه‌كگرتوویی هه‌وڵه‌كانی هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ریی و گۆڕینی دۆخی ژیانی هه‌موو گه‌لی عێراق و چینه بێبه‌شه‌كان به‌تایبه‌ت، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتیان”.