شاندێکی بەرەی تورکمانی عێراقی کە پێکهاتبوون لە ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەمیر عیزەت، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرێوبەری بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل)، سەردانی کۆمەڵی داگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی داگەری و شوان رابەر ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرپرسانی دیکەی حیزبەکە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دواهەمین پێشهاتەکانی بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پرسەکانی تایبەت بە کۆتاکان کرا و جەخت کرایەوە لە یەکزیری و یەک هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ بۆچوونەکانی بەرەی تورکمانی.