بەوێنە… ئاگر لە دوکانە بازرگانیەکانی شوێنێکی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی بەغداد کەوتەوە

ئاگر لە کۆمەڵێک دوکانی بازرگانی (مارکێت، فڕۆشتنی کەلوپەلی بیناسازی، چێشتخانە و فەرش فڕۆش)ـی یەکەکانی "زهور"ـی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت کەوتەوە و دوای گەیشتنی هێزەکانی بەرگری شارستانی، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.