بەوێنە؛ لە چەند پارێزگایەکی عێراق خۆپیشاندان بۆ کەمکردنەوەی بەهای دۆلار دەستیپێکرد

ئەمڕۆ خاوەن دوکان و بازرگانان له‌ پارێزگای دیوانیە مانگرتنیان راگه‌یاند و دوکانەکانیان داخست، ئه‌وه‌ش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی كه‌ قه‌یرانی له‌ عێراقدا دروستكردووه‌.

هاوکات، خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەغداد چوونەتە بەردەم بانکی ناوەندی عێراق و بە دروشمی "بەهای دۆلار کەمبکەنەوە و دینار بەرزبکەنەوە" بەڕێوەدەچێت.