بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی هەرشەم لە هەولێر چەند مالێک بە تەواوی سووتان

کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی سنجار و زیاتر لە 150 کەرەڤانەی تێدایە

ئاگر لە کەمپی هەرشەم 1 لە هەولێر(ئەربیل) کەوتەوە و بەهۆیەوە شەش ماڵ بە تەواویی سووتان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

رووداوەکە نزیک کاتژمێر 06:00ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 06-09-2022 بووە. بەوتەی دانیشتووانی کەمپەکە ئاگرەکە زۆر گەورە بووە و چەند جارێک کارەبای گشتی هاتووە و رۆیشتووە و دواتر شۆرتی کردووە و بەشێکی کەمپەکە ئاگری گرتووە کە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکەش بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە.

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا، شەش کەرەڤانە بە تەواوی سووتاون، دواتر چەند کەسێک کە ئاگاداری سەرەتای ئاگرەکە بوون دانیشتووانی کەمپەکەیان ئاگادارکردووەتەوە و توانیویانە لەنێو ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، بەڵام ئەوەی لەنێو کەرەڤانەکاندا بووە بە تەواویی سووتاوە.

کەمپەکە تایبەتە بە ئاوارەکانی سنجار و زیاتر لە 150 کەرەڤانەی تێدایە.