ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێژەکان لە سبهی سێشەممە و رۆژانی دواتر.
نووسینگەی یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئەمڕۆدا جەختیکردەوە لە پشتیوانی داواکارییە رەواکانی خوێندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە و پشتیوانی دارایی بۆیان”.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێژەکان لە رۆژی سێشەممە 15ـی 11 و رۆژانی دواتر.