بەهۆی هەورەبروسکە و بارانبارین چەند گەڕەکێک لە سلێمانی بێ کارەبا دەبن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، چه‌ند هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با تێكچووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند گه‌ڕه‌كێ له شاری سلێمانی بێ كاره‌با ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا رایگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتییانی سلێمانی دەکەینەوە کە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە کارکەوتووە کە بریتین لە (هێڵی 132 کەی ڤی دەربەندیخان - ئەزمەڕ) کە وێستگەی گۆڕینی کارەبای (کازیوە)ی لەسەرە، لەگەڵ (هێڵی 132 کەی ڤی تاسڵوجە -کوردسات) کە وێستگەی مۆبایلی (هەواری شار)ی لەسەرە.
ئەوەش هاتتوە، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌م هێڵانه، ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانەوە کارەبا وەردەگرن بێ کارەبان.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەشی چاکسازی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.