وەزارەتی تەندروستی عێراقی هۆشداری داوەتە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان کە بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ زیانلێکەوتووانی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بکەن.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە پابەندبوونمان بە ئامارەکانی کەشناسی و هەڵدانی شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین لە بەغداد و زۆربەی پارێزگاکانی دیکە، د. هانی عەقابی، وەزیری تەندروستی هۆشداریداوەتە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان کە چارەسەری پێویستی نەخۆش و زیانلێکەوتووانی خۆڵبارینەکە بکەن و دامەزراوەی تەندروستی بخەنە خزمەت هاووڵاتییان”.
هاوکات، بەهۆی زۆری رێژەی خۆڵبارین، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، ئەمڕۆی وەکو پشوو بۆ تاقیکردنەوەکانی گشت زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگەکان راگەیاند.