بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە 162 کەس لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوە
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا له ئه‌فغانستان له‌ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا بۆ 162 كه‌س به‌رزبووەتەوه و هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان، بۆ نه‌بوونی و خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و بێتواناییان له‌كڕینی سووته‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شه‌فیعوڵا ره‌حیمی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، "له 10ی مانگی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ 162 كه‌س به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نها هه‌فته‌ی رابردوو نزیكه‌ی 84 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه له كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ک له‌خوار سفر پله‌ی سیلیزیه‌وه‌ن.
له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا زستانی ئه‌مساڵ بە ساردترین زستان لە ئه‌فغانستان هەژمارکرا، پله‌كانی گه‌رما بۆ 34 پله‌ی ژێر سفر پله‌ی سیلیزیه‌وه دابه‌زین، له‌كاتێكدا هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له قه‌یرانی ئابووری سه‌ختدا ده‌ژین.