بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە شۆفێرێک گیانلەدەست دەدات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر- خه‌بات، شۆفێرێک كۆتایی به‌ژیانی هات، هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌و خه‌بات ده‌ڕۆیشت، له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ نزیک كۆمپانیای سه‌ردار، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو بۆ ناوبڕی رێگاكه رۆیشت و وه‌رگه‌ڕا.
له‌ئەنجامی رووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆتایی به‌ژیانی هات و زیانێكی زۆری مادیشی لێكه‌وته‌وه.
هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌یامێكیدا داوای له شۆفێران كردووه، خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و شه‌قامانه‌ی كه خراپن و یارمه‌تیده‌رنین بۆ تیژڕه‌وی.