بەهۆی تەقینەوەی غاز لە چێشتخانەیەک لە دهۆک، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سەرەتاییەکان، بوتڵێكی غاز له چێشتخانه‌یه‌كی شاری دهۆك ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک کەس برینداربوون کە ژمارەیان تائێستا شەش کەسە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2022، له‌كاتی كاركردن بوتڵێک غاز ته‌قییه‌وه‌تەوە، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون و كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه، راستەوخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونەته شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد، كه به‌هۆی ته‌قینی غاز دروستببوو، هه‌روه‌ها زیانی زۆری ماددیشی به‌ر چێشتخانه‌كه كه‌وتووه.